هه‌واڵگریی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، زانیاریی ئه‌وه‌یان لایه كه حه‌مزه بن لادن كوڕی سه‌ركرده‌ی پێشووی رێكخراوی ئه‌لقاعیده، ئوسامه بن لادن، كوژراوه.
سێ به‌رپرس كه بۆ كه‌ناڵی NBCی ئه‌مریكی دواون و نه‌یانویستووه ناویان ئاشكرا بكرێت، رایانگه‌یاندووه كه باوه‌ڕیان وایه حه‌مزه بن لادن كوژراوه.
به‌رپرسه‌كان له‌باره‌ی ورده‌كاریی شوێن و چۆنێتیی كوژرانی كوڕه‌كه‌ی بن لادن و په‌یوه‌ندیی ئه‌مریكا به رووداوه‌كه‌وه زانیاری‌یان نه‌داوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه به‌رپرسێكی باڵای دیكه كه بۆ CNNی ئه‌مریكی دواوه و نه‌یویستووه ناوی ئاشكرا بكرێت، رایگه‌یاندووه كه ئه‌مریكا ده‌ستی هه‌یه له كوشتنی كوڕه‌كه‌ی بن لادن و ئه‌ویش ورده‌كارییه‌كانی باس نه‌كردووه.
كۆشكی سپی وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانانی له‌وباره‌وه نه‌داوه‌ته‌وه و سه‌رۆكی ئه‌مریكا، دۆناڵد تره‌مپ له وه‌ڵامی پرسیاره‌كاندا گوتوویه‌تی، له‌وباره‌وه لێدوانمان نییه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مانگی ئادار، بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلار خه‌ڵاتی له‌سه‌ر حه‌مزه بن لادن دانابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.