بێستون فه‌ریق په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌شارۆچكه‌ى چه‌مچه‌ماڵ ڕایگه‌یاند ، دوای ئه‌وه‌ى نیوه‌رۆی دوێنێ چوارشه‌ممه 3 خێزان بەمەبەستی گەشتکردن دەچنە گوندی گۆران ی ناحیەی تەکیەی جەباری لە کاتی مەلەکردن دا مێرمنداڵێکیان بە ناوی ئەلەند هیمداد تەمەن 16 ساڵ لە بەنداوی گوندی ناوبراو دەخنکێت
په‌یامنێری كوردستان تیڤى ده‌شڵێت ، پاش زیاتر لە 16 کاتژمێر گەڕان بەدوای تەرمەکەدا سەرەنجام و کاتژمێر 7:30 ى به‌یانى ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 1 ى 8 ى 2019 ، لە لایەن تیمی مەلەوانی ناحیەکانی تەکیەی جەباری و قادرکەرەم تەرمەکە دۆزرایەوە
هه‌روه‌ها وتیشى بەمەبەستی لێکۆڵینەوەی زیاتر تەرمەکە ڕەوانەی پزیشکی دادی سلێمانی کرا
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.