Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 17:59

نرخی ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز دیاریکرا

خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی ھەشت (ئاب) دیاریکرا
کوردستان TV
100%


نرخی ھەر کاتژمێرێک ئەمپێری کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز(٣٩.٢٥٠) دینار دەبێت، ھاوکات خشتەی پێدانی کارەبای مۆلیدەش بۆ مانگی ھەشت (ئاب) دیاریکرا.

له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى كاره‌بای سلێمانى بڵاوی كرده‌وه‌ كه‌ لەکۆبوونەوەیەکدا ئەمڕۆ پێنج شەممە ، لەدیوانی قایمقامیەتی قەزای مەڵبەندی سلێمانی بەرێوەچوو، نرخی کاتژمێرێک ئەمپێری مۆلیدە بۆ مانگی تەمموز (٣٩.٢٥٠) دینار دیاری کرا، موەلیدەکانیش بەتێکڕایی لەنێوان (٢٢٠) بۆ (۲٥۰) کاتژمێر کاریان کردووە، بەوەش نرخی ئەمپێرێک لەنێوان (٨٥٠٠) بۆ (۹۷٥۰) ھەزار دینار دەبێت و نرخی ئەمپێڕێکیش لە گەڕەکێک بۆ گەرەکێکی تر جیاوازە،بەبەراورد بەنرخی ھەمان مانگی ساڵی پار نرخی ئەمپێری مۆلیدە ھەرزانترە کە نرخی ئەمپێرێک (١٧٥٠٠) دینار بوو.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، سەبارەت بەبەرنامەی کارکردنی موەلیدەکان بۆ مانگی ھەشت (ئاب) موەلیدە ئەھلییەکان لە ئامادە باشیدا دەبن ھەرکاتێک کارەبای نیشتیمانی کوژایەوە ئەوان کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکەن، بەمەش (٢٤) کاتژمێر کارەبا بۆ ھاوڵاتیان دابین دەکرێت.

لەکۆبوونەوەکەشدا ئەو خاڵە دووپاتکراوه‌ته‌وه‌ ، کە پێویستە پاش کوژانەوەی کارەبای نیشتمانی (١٠) خولەک زیاتر بەسەر کارپێکردنی موەلیدە تێنەپەڕێت، بەپێچەوانەوە، سەرپێچیکار رووبەرووی یاسا دەکرێتەوە.


 

 

 

 

دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ -  شوان عه‌زیز

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.