ژماره‌یه‌ك چالاكوانی ئافره‌ت حه‌نان فه‌تلاوی به تائیفییه‌كی بۆگه‌ن ناوده‌به‌ن و ده‌شڵێن ئه‌و نوێنه‌ری ئێمه نییه .
دوای راگه‌یاندنی ناوی حه‌نان فه‌تلاوی وه‌ك راوێژكاری عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئافره‌تان، ژماره‌یه‌ك چالاكوانی ئافره‌ت له‌تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێكردووه‌و ده‌ڵێن ئێمه فه‌تلاوی به نوێنه‌ری خۆمان نازانین.
به‌شێكی دیكه‌ش له ئافره‌تانی عێراق حه‌نان فه‌تلاوی به تائیفییه‌كی بۆگه‌ن ناوده‌به‌ن، چونكه پێشتر له‌دیدارێكی ته‌له‌فزیۆیدا داوای كردبوو له‌به‌رامبه‌ر كوژرانی حه‌وت هاووڵاتی شیعه، ده‌بێ هاووڵاتی سوننه بكوژرێنه‌وه.
نێوه‌نده سیاسییه‌كان ده‌ڵێن :پێشتر له‌سه‌روبه‌ندی پێكهێنانی كابینه‌كه‌ی عادل عه‌بدولمه‌هدی فه‌تلاوی هه‌وڵیداوه پۆستی وه‌زیری ته‌ندروستی وه‌ربگرێت، به‌ڵام له‌به‌ر ململانێی توندی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته هه‌وڵه‌كانی شكستی هێناوه و دواتریش به راوێژكاری عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری ئافره‌تان ده‌ستنیشانكراوه.


وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / یه‌س عێراق
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.