Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 18:00

خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پرۆژه‌ یاسای دیاریکردنی رۆژی 3ی 8 وه‌ک رۆژی جینۆسایدی ئێزیدییه‌کان ئه‌نجامدرا

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مانی كوردستان
کوردستان TV
100%

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ په‌رله‌مانی كوردستان كۆبوویه‌وه‌ و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌می بۆ پرۆژه‌ یاسای دیاریكردنی رۆژی 3ی 8 وه‌ك رۆژی جینۆسایدی ئێزیدییه‌كان كرد و بڕیاریشه‌‌ رۆژی شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو‌ سێیه‌م خوێندنه‌وه‌ بۆ پرۆژه‌ یاساكه‌ بكرێـت و دواتر بخرێته‌ ده‌نگدانه‌وه‌.

له‌و دانیشتنه‌دا كه‌ دكتۆره‌ ڤالا فه‌رید وه‌زیری هه‌رێم بۆ  كاروباری په‌رله‌مان به‌شداربوو بۆ میدیاكانی راگه‌یاند: ئه‌و پرۆژه‌ یاسایه‌ له‌ پێنج مادده‌ و هۆیه‌كانی ده‌رچواندن پێكهاتووه‌ و‌ له‌ خاڵی یه‌كه‌مدا جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی خه‌سڵه‌ته‌كانی تاوانه‌كانی دژ به‌ مرۆڤایه‌تی و تاوانه‌كانی جه‌نگ و جینۆساید كه‌ له‌لایه‌ن داعشه‌وه‌ دژ به‌ ئیزیدییه‌كان ئه‌نجام دراوه‌. 

جه‌ختشی كرده‌وه‌ كه‌ حكوومه‌تی عێراقی فیدراڵ و دامه‌زراوه‌كانی به‌ پێی بڕگه‌ی دووه‌م له‌ مادده‌ی 132ی ده‌ستووری عێراقی و بڕگه‌ی سێیه‌م، به‌رپرسیاریه‌تی مه‌ده‌نی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ و ماف و ئازادییه‌كانی قوربانییه‌كان و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانانه‌یان ده‌كه‌وێته‌ ئه‌ستۆ. 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.