نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی ئێزدی ئامارێكی نوێی قوربانیان و رزگاركراوانی ئێزدی بڵاو كرده‌وه، بەگوێرەی ئاماره‌كه‌ش لە دوای هێرشی داعش بۆ سەر شنگال و دەوروبەری تا ئێستا 3 هەزار و 509 كەس ڕزگاركراون.
ده‌قی ئاماره‌كه:
-ژماره‌ی ئێزدییه‌كان له عێراق، 550 هه‌زار كه‌س.
-ژماره‌ی ئاواره‌كان به هۆی په‌لاماری داعشه‌وه: 360 هه‌زار كه‌س.
-ژماره‌ی شه‌هیدانی رۆژانی یه‌كه‌می په‌لاماری داعش بۆ سه‌ر شنگال: یه‌ك هه‌زار و 293 شه‌هید.
-ژماره‌ی منداڵانی بێ باوك: 2 هه‌زار و 745 منداڵ.
-ژماره‌ی ئه‌و گۆڕه به كۆمه‌ڵانه‌ی تا ئێستا ئاشكرا بوون: 80 گۆڕی به كۆمه‌ڵن.
-ژماره‌ی مه‌زارگه و شوێنه ئاینییه‌كان كه ته‌قێندراونه‌ته‌وه: 68 مه‌زارگه.
-ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ره‌ویان كردووه بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات: زیاتر به 100 هه‌زار كه‌س مه‌زنده ده‌كرێن.
-ژماره‌ی رفێندراوه‌كان: 6 هه‌زار و 417 كه‌س. ره‌گه‌زی مێ: 3 هه‌زار و 548 و ره‌گه‌زی نێر: 2 هه‌زار و 869 كه‌س.
-ژماره‌ی رزگاربووان له ده‌ستی داعش به‌م جۆره‌یه:
كۆی گشتییان: 3 هه‌زار و 509 كه‌س.
له‌و ژماره‌یه‌ش: یه‌ك هه‌زار و 192 كه‌سیان ئافره‌ت و 337 كه‌سیان پیاون.
كچانی منداڵ: هه‌زار و 33 منداڵ.
كوڕی منداڵ: 947 منداڵ.
ژماره‌ی ئه‌وانه‌ی ماونه‌ته‌وه: 2 هه‌زار و 908 كه‌س. له‌و ژماره‌یه‌ش هه‌زار و 323یان ئافره‌ت و هه‌زار و 585 كه‌سیان له ره‌گه‌زی نێرن.
شایه‌نی باسه رێكخراوی تیرۆریستی داعش دوای ئه‌وه‌ی موسڵی داگیركرد، هێزه‌كانی عێراقی له‌م شاره كشانه‌وه، له ئابی 2014، هه‌ڵیانكوتایه سه‌ر شارۆچكه‌ی شنگال و داگیریان كرد و به‌وهۆیه‌وه ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی كوردی ئێزدی ئاواره‌بوون و هه‌زارانی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ركران و كۆمهڵكوژیكران و زیاتر له سێ هه‌زار ئافره‌تی ئێزدیش كرانه كه‌نیزه‌ك و له بازاڕه‌كانی كۆیله فرۆشی له موسڵ و ره‌ققه كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌كرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.