Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 19:47

پۆلیسی سۆران: له‌ ئه‌نجامی شه‌ڕی نێوان دوو دراوسی هاووڵاتیه‌ک کوژرا

بە خاکەنازو تەور
کوردستان TV
#7
100%


پۆلیسی سۆران رایگەیاند: لەسەر کێشەی زەوی و زار شەڕ له‌ نێوان دوو دراوسێ روویدا، هاوڵاتییەکی تەمەن 75 ساڵ بە خاکەناز و تەور کوژرا.

موقەدەم شەماڵ بێواری وتەبێژی پۆلیسی شارۆچکەی سۆران راگەیاند: پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج‌ شەممە 1ی ئابی 2019 کاتژمێر 11:00 لەگەڕەكی بەختیاری له‌ سۆران شەڕ لەنێوان دوو دراوسێ روویدا لەسەر کێشەی زەوی و زار هاوڵاتییەک بە خاکەنازو تەور کوژراوە.

وتەبێژی پۆلیسی ده‌ڵێت: لەشەڕەكەدا هیچ جۆرە چەكێک بەكارنەهێنراوە، كه‌سێك به‌ قازمه كوژراوه‌ به‌ ناوی. ( ا  ا ف ) له‌ دایك بووی ساڵی 1944 پیشه‌. ب م خانه‌نشین گیانی لەدەستداوە و چەند كەسێكی دیكەش برینداربوو.

وتەبێژی پۆلیسی سۆران باسی لەوەشکرد  تەرمی ئەو کەسەی کوژراوە براوەتە پزیشکی دادوەری و لێکۆڵینەوەش لەرووداوەکە بەردەوامە.

پۆلیسی ده‌ڵێت له‌ ئێستادا ره‌وشه‌كه‌، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کۆنترۆڵکراوە.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.