ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، مانگی زیلحجه له‌لایه‌ن روانگه‌ی زانكۆی فه‌له‌كناسی له حوته‌ی سه‌دیر له سعودیه بینراوه، بۆیه به‌و پێیه رۆژی یه‌كشه‌ممه رێككه‌وتی 11ی ئاب، یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانی ده‌بێت.
دادگای باڵای عەرەبستانی سعوودیە، ئەمڕۆ پێنجشەممه، كە دەكاتە ڕۆژی 29ی مانگی زیلقەعدەی ساڵی 1440ی هیجری، لیژنەی بینینی مانگ، دواى چاودێری كردنى مانگ، یەكەم ڕۆژی جەژنی قوربانیان دیارى كرد.
كه‌ناڵى "ئه‌لعه‌ربیه" له زاری چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه كه له روانگه‌ی تمیری ناوه‌ڕاستی سعودیه مانگی زیلحجه بینراوه، بۆیه 11ى مانگ یه‌كه‌م رۆژى جه‌ژن ده‌بێت.
پێشتریش په‌یمانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی بۆ توێژینه‌وه فه‌له‌كییه‌كان و جیۆفیزیایی له قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر رایگه‌یاند كه به‌پێی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی زاناكانیان ئه‌نجامیان داوه، رۆژی یه‌كشه‌ممه 11ی ئاب یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربانه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.