Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 18:00

فەرمانگەی پاسپۆرت لە هەردوو شارۆچکەی زاخۆ و ئاکرێ دەکرێتەوە

حكوومەتی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیوە بە كردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرتی ئاكرێ و زاخۆ
کوردستان TV
100%

هه‌ردوو قایمقامیه‌تى شارۆچكەی ئاكرێ و زاخۆ ڕایدەگەیەنن، كه‌ حكوومەتی عێراق ڕەزامەندیی دەربڕیوە بە كردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرتی ئاكرێ و زاخۆ، كە هاووڵاتیانی ناوچه‌كه‌، لە كردنەوەی فەرمانگەكە سوودمەند دەبن. 

مازن محەمەد، قایمقامی شارۆچكەی ئاكرێ، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی  ڕاگەیاند: "لە لایەن وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستانەوە ئاگادار كراینەوە، كە حكوومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ كارئاسانیی هاووڵاتیانی ئاكرێ و دەوروبەری قەزاكە، ڕەزامەندییان دەربڕیوە بە كردنەوەی فەرمانگەی پاسپۆرتی ئاكرێ".

محەمەد ڕاشیگەیاند" لە ئێستادا ئێمە وەك ئیدارەی قەزاكە ئامادەكاری دەكەین بۆ دابینكردنی شوێنی پێویست بۆ فەرمانگەی پاسپۆرتی ئاكرێ".

ناوبراو ئاماژەی بەوەش دا: "بە كەوتنەكاری فەرمانگەكە، ئاسانكارییەكی زۆر بۆ خەڵكی ئاكرێ و دەوروبەری دەكرێت بۆ دەرهێنانی پاسپۆرت، چونكە ئیتر لەبری سەردانیكردنی شاری دهۆك، لەناو سەنتەری قەزاكە پرۆسەی دەرهێنانی پاسپۆرت ئەنجام دەدەن و وەریدەگرنەوە".

هاوكات دیندار حوسێن، بەڕێوەبەری ئیدارەی قایمقامیەتی زاخۆ، راگەیاند: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتی پاسپۆرت لە وەزارەتی ناوخۆی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، قایمقامیەتی زاخۆی ئاگادار كردووەتەوە، كە رەزامەندی لەبارەی داواكارییەكه‌یان بۆ كردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرت لە زاخۆ دراوە، بۆیە ئێمەش بە شێوەیەكی كاتی باڵه‌خانەیەكمان بۆ ئەو مەبەستە ئامادە كردووە".

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.