Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 19:49

بۆمبێک بە ئۆتۆمۆبێلی بەڕێوەبەری ئاسایشی کوڵەجۆ تەقییەوە

پێدەچێت بۆمبەکە هی کاتی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بێت
کوردستان TV
#7
100%


كه‌مێك پێش ئێستا له‌ناحیه‌ی كوڵه‌جۆی له‌ سنوری گه‌رمیان بۆمبێك به‌ ئۆتۆمبێلی لێپرسراوی بنكه‌ی ئاسایشی ناحیه‌كه‌دا ته‌قییه‌وه‌ و ته‌نها زیانی‌ ماددی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ڕاگەیاند ئێوارەی ئەمڕۆ 2019/8/1 لەگەڵ یەکێک لە پاسەوانەکانی و هاوڕێیەکیدا بۆمبێک بە ئۆتۆمبێلەکەیاندا تەقییوەتەوە.

گوتیشی شوێنی تەقینەوەی بۆمبەکە لەنزیک یەکێک لە باخەکانی بەرامبەر ئەو بنکەیەی ئاسایش بوو، کە شەوی ڕابردوو داعش هێرشی کردە سەری.

ده‌شڵێت: ئۆتۆمبێلەکەیان زیانی زۆری پێگەیشتووە، بەڵام خۆیان سەلامەتن و تەقینەوەکە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، ئاماژەی بەوەشکرد، پێدەچێت بۆمبەکە هی کاتی هێرشەکەی شەوی ڕابردوو بێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.