ئەمڕۆ پێنچ شەممە 1ی ئابی 2019 بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاڕكەكان لەهەولێر، دەستی كرد بە چاندنی زیاتر لە 50 هەزار گوڵی قەدیفە و بڕیارە لەماوەی سێ ڕۆژدا تەواوی گوڵەكان بچێندرێن.
له راگهیهندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی ئەندازەی پاڕكەكان لەهەولێر هاتووه، دوای بەرهەمهێنانی زیاتر لە (50) هەزار گوڵی قەدیفە، كە لە نەمامگەی نموونەی بەڕێوەبەرایەتیەكەیان بەرهەم هاتووە، بڕیارانداوە لەماوەی سێ ڕۆژدا تەواوی ئەو گوڵانە لەچەندین شوێنی هەولێر بچێنن و شاری پێ بڕازێننەوە.
ئاماژه بهوهشكراوه لە قۆناغی یەكەمی هەڵمەتەكەدا بڕیاریانداوە لە 9 شوێن گوڵەكان بچێنن كە بریتین لە، شەقامی پزیشكان- فلكەی سافی – پێش تابلۆ مۆل لە دوورگەی ناوەندی ڕێگای كەركووك، شەقامی 30 مەتری شەقامی 60 مەتری و شەقامی زاگرۆس هەروەها بەردەم سەرۆكایەتی شارەوانی، و گازینۆ عەنتەر و شەقامی شۆرش.
لەماوەی ئەمساڵدا بەڕێوەبەرایەتیەكەیان توانیویەتی 100 هەزار نەمام بچێنێت، و لە داهاتووشدا هەڵمەتەكان بەردەوامی دەبێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.