نێرده‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ژماره‌ی ئه‌و داعشه چه‌كدارانه‌ی ئاشكرا كرد كه تا ئێستا له عێراق و سوریا ماون.
جه‌یمس جێفری رایگه‌یاند: تاوه‌كو ئێستا به دیاریكراوی 15 هه‌زار چه‌كداری داعش له عێراق و سووریا بوونیان هه‌یه و به ئازادی ده‌سووڕێنه‌وه.
جه‌ختیشی كرده‌وه ئه‌و ژماره‌یه‌ی به‌خه‌مڵاندن و پشت به‌ستن به زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی ده‌خاته‌ڕوو.
ئاشكراشی كرد كه ته‌نیا له سووریا، زیاتر له 10 هه‌زار چه‌كداری داعش بوونیان ماوه و پێنج هه‌زاری دیكه‌شیان له عێراقن.
هاوكات ئاماژه‌ی به چاره‌نووسی خێزانی ئه‌و چه‌كدارانه كرد و رایگه‌یاند: زۆرینه‌ی خێزانی ئه‌و تیرۆرستانه له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فورات و له كه‌مپه‌كانی ژێر ده‌ستی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات هه‌سه‌ده گیراون و له گرتووخانه‌ن.
گوتیشی: به گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له‌وێوه به ده‌ستمان گه‌یشتووه، 70 هه‌زار له كه‌سوكاری ئه‌و تیرۆریستانه له گرتووخانه‌كانی هه‌سه‌ده بوونیان هه‌یه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.