له 3ی ئابی 2014 رێكخراوی تیرۆریستیی داعش په‌لاماری شنگالی دا و جینۆسایدێكی گه‌وره‌ی دژ به‌كوردی ئێزدی ئه‌نجام دا .
له‌گه‌ڵ په‌لاماری داعش 360 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون، نزیكه‌ی 1300 كه‌س شه‌هید كران ، 2745 كه‌س بێ سه‌رپه‌رشت مانه‌وه .
داعش ئه‌و هاووڵاتییه ئێزدییانه‌ی شه‌هیدی كردن له گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ و گۆڕی تاكه‌كه‌سیدا شاردنییه‌وه به‌شێوه‌یه‌ك كه‌تا ئێستا 80 گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ دۆزراونه‌ته‌وه هه‌روه‌ها ده‌یان گۆڕی دیكه‌ی تاكه‌كه‌سیش دۆزراونه‌ته‌وه.
داعش هه‌ر به‌مه نه‌وه‌ستا مه‌زارگه‌و شوێنه ئایینییه‌كانی ئیزدییهكانیشی تێكدا و ته‌قاندیه‌وه، 68 مه‌زارگه‌و شوێنی ئایینیشی ته‌قانده‌وه.
داعش له ده‌ستگیركردن و رفاندنی هاووڵاتییانی ئێزدی به‌رده‌وام بوو، 6417 كه‌سی ده‌ستگیر كرد و رفاندنی .
دواتر هه‌وڵه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ رزگاركردنی ئێزدییه‌كانی بن ده‌ستی داعش ده‌ستیپێكرد ، دوای ئه‌وه‌ی كه نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی كوردی ئێزدی له‌سه‌ر فه‌رمانی نێچیرڤان بارزانی دامه‌زرا ، له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2014ـه‌وه تا ئه‌مڕۆ توانراوه 3509 كه‌س له‌ده‌ستی داعش رزگار بكرێن كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون ، زۆربه‌ی ژنه‌كانی ئێزدی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه به كه‌نیزه گیرابوون و مامه‌ڵه‌ی كڕین و فرۆشتنیان پێوه‌ده‌كرا .
له‌كۆی ئه‌و 3509 كه‌سه‌ی كه رزگار كراون، 337 یان پیاون ، 1192 كه‌سیان ژنن ، 1033 منداڵن له‌ره‌گه‌زی مێ ، 947ی دیكه‌ش منداڵی كوڕن .
هه‌روه‌ها تا ئێستا به‌پێی دوا ئاماره‌كان 2908 كه‌س رزگار نه‌كراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
حوسێن قائیدی به‌رپرسی نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوانی كوردی ئێزدی رایگه‌یاندووه كه ده‌وڵه‌تی عێراق و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ رزگاركردنی رفێندراوان هاوكار نه‌بوون ، ته‌نها ته‌نها نووسینگه‌ی تایبه‌تی نێچیرڤان بارزانی به‌ماددی و مه‌عنه‌وی هاوكار بووه .
به‌پێی زانیارییه‌كان، رزگارنهكراوهكان له‌چه‌ند شوێنێكی عێراق و سوریان و مه‌زه‌نده ده‌كرێت كه‌به‌شێكی زۆری رزگارنهكراوهكان له‌كه‌مپی ئه‌لهۆلی سوریا و ره‌قه‌و هه‌روه‌ها ناوچه‌كانی عێراق وه‌ك موسڵ و چه‌ند شوێنێكی دیكه‌بن .
حوسێن قائیدی راشیگه‌یاندووه كه نێچیرڤان بارزانی دووپاتیكردۆته‌وه كاری نووسینگه‌ی رزگاركردنی رفێندراوان به‌رده‌وام ده‌بێت تا رزگاركردنی ته‌واوی ئێزدییه‌كان .
ئه‌و نووسینگه‌یه له ئۆكتۆبه‌ری 2014 له‌سه‌ر بڕیاری نێچیرڤان بارزانی كرایه‌وه، هه‌روه‌ها حوسێن قائیدی رایگه‌یاند 3509 دۆكیومێنت تۆماركراوه‌و بدرێته دادگای تاوانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌وه‌ی تاوانی شنگال به‌جینۆساید بناسرێت .

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.