به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى راپه‌رین بڵاوی كرده‌وه كهئافرهتێكى ته‌مه‌ن 48 ساڵ گەیەنرایە نەخۆشخانەی گشتی ڕانەی بەناوی (ێ،ێ) دانیشتوی ڕانیە لە ناو باغی خۆیان لە ڕانیە لەسەر ڕێگای نێوان شاری ڕانیە و ناحیەی سەرکەپکان لەکاتی کارکردن لەناو باغەکە تەزوی کارەبا لێی داوە و بەوهۆیەشەوه گیانی لەدەستداوە.
پۆلیسى راپه‌رین ده‌شڵێت ، تەرمی ناوبراو گواسترایەوە بۆ پزیشکی دادوەری ڕانیە، دوای ئەنجامدانی توێکاری پزیشکی بۆ تەرمەکەی ڕادەستی کسوکاری کرایەوە و په‌ڕاوی لێکۆڵینەوەش بۆ ڕوداوەکە کرایەوە و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.