له راگه‌یه‌ندراوێكدا ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی كوردستان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره سێی نائاساییی ئه‌مرۆ شه‌ممه رێككه‌وتی سێی هه‌شتی دووهه‌زار و نۆزده‌ی راگه‌یاند، كه به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه‌یه:
به‌رنامه‌ى كار،
به‌پێی حوكمی مادده‌ى پێنج و برگه‌ی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م) له مادده‌ی شازده و بڕگه‌ى (سێیه‌م) له ماده‌ی هه‌ژده و بڕگه‌كانى (یه‌كه‌م و پێنجه‌م) له ماده‌ی په‌نجاو چوار و ماده‌كانى چل و حه‌وت و په‌نجاودوو و په‌نجاو پێنج و په‌نجاو شه‌شه و په‌نجا و حه‌وت، له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان ـ عیراق، ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیى په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره سێی نائاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی یه‌كه‌م له خولــی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان له كاتژمێر یازده‌ى پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆ شه‌ممه رێككه‌وتی 3 ى 8 ى 2019 به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: ده‌نگدان له‌سه‌ر پێشنیازی بڕیارى (دیاریكردنی رۆژی سێی هه‌شتی دووهه‌زار و نۆزده وه‌ك رۆژی كۆمه‌ڵكوژیى ئێزدییه‌كان به‌پێی حوكمى ماده‌كانى نه‌وه‌د و نه‌وه‌د و یه‌ك و نه‌وه‌دو سێ و نه‌وه‌د و شه‌ش و نه‌وه‌د و حه‌وت له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانى كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.