ده‌سته‌ی كه‌شناسی عێراقی ئه‌مڕۆ شه‌ممه رایگه‌یاند كه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك له شارۆچكه‌ی خانه‌قینی داوه.
به‌پێی راپۆرتی ده‌سته‌ی كه‌شناسی، ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه له سه‌رپێل زه‌هاوی ئێران بووه‌و كه 80 كیلۆمه‌تر له‌رۆژهه‌ڵاتی خانه‌قین دووره.
ده‌سته‌كه روونیشیكردۆته‌وه كه گوڕی بوومه‌له‌رزه‌كه گه‌یشتۆته 4،2 پله، به پله‌ی ریخته‌ر.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌ی كه‌شناسی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه هاووڵاتیانی خانه‌قین و كه‌لار هه‌ستیان به به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی/ رزگار
سه‌رچاوه /سۆمه‌رییه نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.