ئه‌مرۆ شه‌ممه 3 ى 8 ى 2019 ، سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ یادی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان پەیامێکی بڵاوکردەوە
لهبهشێكى په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى هاتووه ، هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته و دۆزینه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان و هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه ڕێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال
راشیدهگهێنێت ، ئه‌و كاره‌ساته‌ی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی شنگالیان هێنا، به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان جینۆسایده و پێویسته له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته.
ده‌قی په‌یامه‌كه‌ى سه‌رۆك مه‌سعود بارزانى :
ڕۆژی سێی هه‌شت، یادی كارهساتكی ناخهه‌ژێن ده‌كه‌ینه‌وه. ئه‌و كاره‌ساته‌ی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر خه‌ڵكی شنگالیان هێنا، به‌پێی هه‌موو پێوه‌ره‌كان جینۆسایده و پێویسته له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه هه‌وڵه‌كان چڕ بكرێنه‌وه بۆ به‌جینۆسایدناساندنی ئه‌و كاره‌ساته و دۆزینه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ڕفێندراوان و هه‌ردوو حكوومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا بگه‌نه ڕێگه‌یه‌كی هاوبه‌ش بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی شنگال و ئیداره‌ی شنگال له‌ده‌ست خه‌ڵكی شاره‌كه‌دا بێت.
كاره‌ساتی شنگال درێژه‌ی كاره‌ساته‌كانی دیكه‌یه كه به‌سه‌ر گه‌له‌كه‌ماندا هاتوون و گه‌لی ئێمه هه‌ر به زیندوویی مایه‌وه. جارێكی دیكه جه‌خت ده‌كه‌ینه‌وه كه خوشک و برایانی ئێزدی بەشێکی دانەبڕاوی گەلی کوردستانن و به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك پشتیوانی‌یان ده‌كه‌ین.
لە ساڵیادی کارەساتی شنگالدا، سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی شەهیدانی ئەوکارەساته و ئه‌و پێشمه‌رگه قاره‌مانانه‌ی له‌پێناو به‌رگریكردن و ئازادكردنه‌وه‌ی شنگالدا گیانی خۆیان به‌خشی.
مسعود بارزانی
٣ـی٨ـی٢٠١٩
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.