له‌ئاگادارییه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك ده‌ست ماڵپه‌ری كوردستان تیڤى كه‌وتووه ، به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ئاگاداری شۆفێران ده‌كاته‌وه كه‌له‌ئه‌مرۆوه 3 ى 8 ى 2019 ، ده‌ست ده‌كرێت به‌جێ به‌جێكردنی بریاری پابه‌ند كردنی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر به‌رۆیشتن له‌لاینی لای راستی رێگا ، به‌خێراییه‌ك كه‌زیاترینی 80كم ه له‌كاتژمێرێكدا له شه‌قامی خێرای 120مه‌تری
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی هه‌ولێر ده‌شڵێنت پاش ئه‌وه‌ی كه له‌ماوه‌ی رابردوو ته‌نها رێنمایی شۆفێرانی بارهه‌ڵگر ده‌كرا له‌لایه‌ن تیمه‌كانى هاتووچۆوه بۆپابه‌ندبون ، هه‌ر شۆفێریك پابه‌ندی یاسایه‌كه نه‌بیت به‌بری 40000دینار سزا ده‌درێت به‌پی یاسای هاتووچۆ ق26|ز (سه‌رپێچی كردنی بنه‌ماكانی رۆیشتن له‌شه‌قامی خێرا)
هاتووچۆی هه‌ولێر راشیگه‌یاندووه كه كه به‌پێی بنه‌ماكانی رۆیشتنیش رۆیشتنی بارهه‌ڵگره‌كان وه‌كو به‌هێمای هاتووچۆش دیاری كراوه به‌درێژایی شه‌قامه‌كه له‌لای راستی رێگایه‌كه‌یه ، به‌خێراییه‌كه كه‌له80كم له‌كاتژمێرێك ره‌ت نه‌كات ، هه‌روه‌ها بۆیان قه‌ده‌غه‌یه كه‌بۆمانۆری تێپه‌راندنیش له‌م خێراییه دیاری كراوه ده‌ربچن
له‌كۆتادا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى هاتووچۆی رایده‌گه‌ێنێت ، بۆ جێبه‌جێكردنى ئه‌م بریاره نه‌ك ته‌نها كارمه‌ندانی هاتووچۆ سزایه‌كه جێ به‌جێ ده‌كه‌ن به‌ڵكو كامیراكانی چاودێری خێراییش وینه‌ی سه‌رپێچیه‌كان تۆمار ده‌كه‌ن
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.