بۆ ئه‌نجامدانی یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می نۆیه‌مین پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا بۆ تۆپی پێ له شاری هه‌ولێر،دوێنێ هه‌ینی شاندی هه‌ڵبژارده‌كانی تۆپی پێی ئوردن و كوه‌یت و به‌حره‌ین و سعودیه گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر
سه‌رجه‌م شانده‌كان له به‌ره‌به‌یانی رۆژى هه‌ینى 2 ى 8 ى 2109 تا ئێواره به‌دوای یه‌ك و به فڕۆكه‌ی تایبه‌ت گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، یه‌كێتی تۆپی پێی ڕۆژئاوای ئاسیا هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌ڕێوه‌چوونی یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌می پاڵه‌وانێتی ڕۆژئاوای ئاسیا ده‌ستنیشانكردووه، ئه‌ویش به‌هۆی ئارامی و سه‌قامگیری باری ئاسایشی شاری هه‌ولێرو دابینكردنی ته‌واوی پێداویستیه‌كانی پاڵه‌وانێتیه‌كه له شاره‌كه‌دا،به‌یانی یه‌كشه‌ممه ڕكابه‌ریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م، به ئه‌نجامدانی دوو یاری له نێوان ئوردن و به‌حره‌ین و، سعودیه‌و كوێت له یاریگای نێوده‌وڵه‌تی شه‌هید فڕه‌نسۆ هه‌ریری ده‌ستپێده‌كات، یاریه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌میش له شاری كه‌ربه‌لا به‌ڕێوه‌ده‌چێت، له ئه‌نجامدا یه‌كه‌می هه‌ردوو كۆمه‌ڵه ده‌گه‌نه یاری كۆتایی و له چوارده‌ی ئه‌م مانگه‌دا له یاری كۆتایی له كه‌ربه‌لا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.