كاتژمێر 9:30 ى ئه‌مشه‌و به‌كاتى هه‌ولێر یاری جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا له‌نێوان هه‌ردوو یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندو بایرن میونشن له یاریگای سیگناڵ ئیدۆنا پارك له شاری دۆرتمۆند به‌ڕێوه‌ده‌چێت
بایرن میونشن وه‌ك پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خول و جامی ئه‌ڵمانیاو دۆرتمۆندیش وه‌ك دووه‌می وه‌رزی ڕابردووی بۆندسلیگا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، هه‌ردوو یانه كۆتاییان به ئاماده‌كاری بۆ یاریه‌كه هێنا كه ده‌بێته ده‌ستپێكی وه‌رزی نوێی پێشبڕكێكانی تۆپی پێی ئه‌ڵمانیا، بایرن میونشن له مێژووی خۆیدا حه‌وت جار نازناوی جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیای به‌ده‌ستهێناوه‌و دۆرتمۆندیش پێنج جار نازناوه‌كه‌ی بردۆته‌وه
نیكۆ كۆڤاچی كڕواتی و ڕاهێنه‌ری یانه‌ی بایرن میونشن له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌باره‌ی یاریه‌كه ڕایگه‌یاند كه جامی سوپه‌ری ئه‌ڵمانیا له ناوخۆی وڵات بایه‌خێكی ئه‌وتۆی نیه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌وڵی بردنه‌وه‌ی نازناوه‌كه ده‌ده‌ن و به گرنگیه‌وه لێی ده‌ڕوانن، كۆڤاچ ئاشكراشی كرد كه پتر له سێ هه‌فته‌یه خۆیان ئاماده‌ده‌كه‌ن و دۆرتمۆندیش ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی تیپه‌كه‌یانه له وه‌رزی نوێ‌دا
جێگای باسه له مێركاتۆی هاوینه‌دا، یانه‌ی باڤاری گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ردوو به‌رگریكاری فه‌ڕه‌نسی لۆكاس هێرناندیزو بنیامین پاڤارد واژووكرد
پێگه‌ى وه‌رزشی هۆسكۆردی جیهانى پێكهاته‌ى هه‌ردوو یانه به‌م شێوه‌یه بڵاوكرده‌وه:
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.