له یاریگای شینزین له وڵاتی چین، هه‌ردوو یانه‌ی پاریس سانجێرمان و ڕیین له یاری جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نسا ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
یاریه‌كه له كاتژمێر دوو و سیی خوله‌كی دوای نیوه‌ڕۆی ئةمرۆ شه‌ممه به‌كاتی هه‌ولێر به‌ڕێوه‌ده‌چێت، پاریس سانجێرمان وه‌ك پاڵه‌وانی وه‌رزی ڕابردووی خولی فه‌ڕه‌نساو ڕیینیش وه‌ك پاڵه‌وانی جامی ئه‌و وڵاته، یاری جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نسا له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر ئه‌نجامده‌ده‌ن
پاریس سانجێرمان دوایین یه‌كه‌ی مه‌شقی بۆ خۆئاماده‌كردن بۆ یاریه‌كه سازكرد‌و نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی پی ئێس جی به‌شداری له مه‌شقه‌كان كرد، به‌ڵام به‌هۆی سزادانی له لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی فه‌ڕه‌نسا، یاریزانه‌كه ناتوانێت به‌شداری له یاری جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نسا بكات، له مێركاتۆی هاوینه‌دا، هه‌ردوو یاریزانی ئیسپانی پابلۆ سارابیاو ئه‌ندێر هێرێرا په‌یوه‌ندیان به ڕیزی یانه پاریسیه‌كه كرد
له‌به‌رامبه‌ریشدا، یانه‌ی ڕیین به شێوه‌یه‌كی تۆكمه خۆی بۆ ململانێكانی وه‌رزی نوێ ئاماده‌كردووه‌و به‌م دواییه‌ش یانه‌كه گرێبه‌ستی له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له سلێمان دومبیای كۆت دیڤواری و فلاڤیان تایتی فه‌ڕه‌نسی واژووكرد، پاریس سانجێرمان له مێژووی خۆیدا ده جار نازناوی جامی سوپه‌ری فه‌ڕه‌نسای به‌ده‌ستهێناوه‌و ڕیینیش تا ئێستا نازناوه‌كه‌ی نه‌بردۆته‌وه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.