یانه‌ی مانچسته‌ریونایتد له‌گه‌ڵ یانه‌ی لیسته‌رسیتی گه‌یشته ڕێككه‌وتن بۆ گواستنه‌وه‌ی هاری ماگوایه‌ر به‌رگریكاری لیسته‌رو هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را بۆ ڕیزه‌كانی به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها
له‌مباره‌وه ڕۆژنامه‌ی میرۆری بریتانی بڵاوی كرده‌وه كه ئیداره‌ی مان یونایتد گرێبه‌ستێك به بڕی هه‌شتاوپێنج ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی له‌گه‌ڵ ماگوایه‌ر واژووده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی ئیداره‌ی لیسته‌رسیتی پێشتر ئۆفه‌رێكی مانچسته‌ری بۆ گواستنه‌وه‌ی به‌رگریكاره‌كه به بڕی حه‌فتا ملیۆن پاوه‌ندی ئیسته‌رلینی ڕه‌تكردبوه‌وه، به‌مه‌ش ماگوایه‌ر ده‌بێته گرانبه‌هاترین به‌رگریكار له ئاستی جیهان و پێش ڤیرگیل ڤان دیكی هۆڵه‌ندی و به‌رگریكاری یانه‌ی لیڤه‌رپول ده‌كه‌وێت
جێگای باسه ماگوایه‌ری ته‌مه‌ن بیستوشه‌ش ساڵ وه‌رزی ڕابردوو سیی و دوو یاری به درێسی لیسته‌رسیتی ئه‌نجامداو دوو گۆڵی بۆ یانه‌كه تۆماركرد، هاوكات ئه‌م به‌رگریكاره یه‌كێكه له یاریزانه سه‌ره‌كیه‌كانی هێڵی به‌رگری پێكهاته‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلته‌را
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.