ستیوارت باكستێر به‌فه‌رمی ده‌ستی له ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌ی تۆپی پێی باشووری ئه‌فریقیا كێشایه‌وه
باسكتێری ته‌مه‌ن 65 ساڵ هۆكاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌كه‌ی بۆ نه‌بوونی پاڵپشتی له لایه‌ن میدیاكان و هانده‌رانی باشووری ئه‌فریقیا گه‌ڕانده‌وه، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی توانی هه‌ڵبژارده‌كه بگه‌یه‌نێته قۆناغی چاره‌گی كۆتایی جامی نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌فریقیای دووهه‌زارونۆزده بۆ تۆپی پێ كه له‌م هاوینه‌دا له میسر به‌ڕێوه‌چوو
جێگای باسه پێشتر ئه‌م ڕاهێنه‌ره له ساڵانی دووهه‌زاروچوارو دووهه‌زاروپێنج ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی باشووری ئه‌فریقیا بوو، له ساڵی دووهه‌زاروحه‌ڤده‌ش جارێكی دیكه ئه‌ركی ڕاهێنه‌رایه‌تی هه‌ڵبژارده‌كه‌ی وه‌رگرت، به‌و ئومێده‌ی هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌ی بگه‌یه‌نێته كۆتاییه‌كانی مۆندیالی دووهه‌زاروبیستودووی قه‌ته‌ر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.