له تۆڕه‌كۆمه‌ڵاتییه‌كان گرته ڤیدیۆییه‌ك بڵاوكراییه‌وه، ساته وه‌ختی هێرش كردن و لێدان به‌دار له پڵنگێك له‌لایه‌ن كۆمه‌ڵی له دانیشتوانانی گوندێكی وڵاتی هند نیشان ده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی پڵنگه‌كه هێرشی كرده سه‌ر پیاوێكی ئه‌و گونده و كوشت له تۆڵه‌ی ئه‌مه‌دا ، دانیشتوانانی گوند به دار هێرشیان كرده‌سه‌ر پڵنگهگه ئه‌ونده‌یان لێدا تاكوشتیان.
ئه‌م شێوازه كوشتنی پڵنگه‌كه ناڕزایی زۆری لێكرده‌وه ، هه‌ر بۆیه چواركه‌س له دانیشتوانی گونده‌كه ده‌ستگیر كران.
سه‌رچاوه/ سپۆتینگ
كوردستان تیڤی/ كامران
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.