ئیسماعیل بێشكچی ، نووسه‌ر و لێكۆڵه‌ری تورك و دۆستی گه‌لی كورد و ئیبراهیم گوربوز، سه‌رۆكی وه‌قفی بێشكچی له په‌یامێكیان سه‌باره‌ت به ئه‌نفالكردنی گه‌لی كورد بۆ ڕای گشتی نووسیویانه: له 31ی ته‌موزی 1983 گه‌لی كورد له باشووری كوردستان تووشی یه‌كێك له قێزه‌وه‌نترین تاوانی كۆمه‌ڵكوژی بوو له‌دژی مرۆڤایه‌تی له‌لایه‌ن حكومه‌تی عێراقه‌وه ، كاتێك ئه‌م حكومه‌ته هه‌شت هه‌زار كوڕ وپیاوی بارزانی له ته‌مه‌نی 8 تا حه‌فتا ساڵ، له‌به‌رچاوی خانه‌واده‌كانی خۆیان له‌م ناوچه‌یه به‌زۆر به‌ره‌و بیابانه‌كانی باشوور عیراق ڕاگواست وچاره‌نووسیان له‌نێوان كوژران و زینده به‌چاڵكردن بوو.
هه‌روه‌ها مێژووی 16ی ئاداری 1988یش رۆژێكی زۆر ناخۆش وقێزه‌وه‌نه له‌مێژووی كورد، له‌و رۆژه‌دا هاوشێوه‌ی هۆلۆكۆست كورد تووشی كوشتاری به‌كۆمه‌ڵ بوو ، هه‌روه‌ها له‌هه‌مان چوارچێوه‌ی هه‌مان پلانی ئه‌م رژێمه بۆ له‌ناوبردن وجینۆساید كردنی كورد وله هه‌مان ساڵیش دا 182 هه‌زار كورد جینۆساید كران.
ئه‌م قۆناغه یه‌كێك بوو له ناخۆشترین وسه‌ختترین قۆناغه‌كانی مێژووی كوردستان به‌گشتی وبارزان به‌تایبه‌تی، ئه‌و تاوانه‌ش كه له دژی گه‌لی كورد ئه‌نجامدران به پرۆسه‌ی ئه‌نفال ناونران، واتا به‌ناوی سووره‌تێكی قورئان ئه‌و میلله‌ته تاوانی كۆمه‌ڵكوژی له‌دژی ئه‌نجامدرا ، بۆ په‌رده‌پۆشكردنی ڕه‌فتاره‌كانی ئه‌م رژێمه، بێگومانیشم له‌وه‌ی كاریگه‌ریه‌كانی ئه‌م تاوانانه هێشتا به‌سه‌ر گه‌لی كورد دا ماون و جیهانیش له‌ئاست ئه‌م تاوانه‌وه بێ ده‌نگه.
به‌خه‌م وكه‌سه‌رێكی قووڵه‌وه، ئه‌مڕۆ یادی كۆمه‌ڵكوژی له‌دژی له‌دژی گه‌لی كورد، به‌ڵام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و تاوانانه وڕه‌فتاره‌كانی جینۆساید هێشتا ئومێدمان زۆره به‌وه‌ی كورد له خه‌باتی چه‌كداری وتێكۆشانی خۆی به‌رده‌وام بێت تا ده‌گاته ئاستی هێنانه‌دی هه‌موو هیواو ئاواته‌كانی به سه‌ربه‌خۆیی و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی خۆی .
بێگومان له‌م رۆژه‌ش دا ئه‌و شه‌هیدانه له‌یاد ناكه‌ین كه گیانی خۆیان له ڕێبازی كوردایه‌تی وبه‌رگریكردن له‌خاك ونیشتیمان به‌خت كرد و به‌وپه‌ڕی ڕێز وخۆشه‌ویستیه‌وه یادیان ده‌كه‌ینه‌وه.
1ی ئه‌گستۆسی 2019
ئیسماعیل بێشكچی
ئیبراهیم گوربوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.