Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 19:48

قۆناغی یه‌که‌می هه‌ڵدانه‌وه‌ی یه‌کێک له‌ گۆڕه‌ به‌کۆمه‌ڵه‌کانی بیابانه‌کانی سه‌ماوه‌ کۆتایی هات

گۆڕه‌كه‌ رووفاتی ده‌یان ئافره‌ت و منداڵی كوردی تێدایه‌
کوردستان TV
#7
100%

نوێكراوه‌ته‌وه‌ ..

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 3-8-2019 قۆناغی یه‌كه‌می هه‌ڵدانه‌وه‌ی یه‌كێك له‌ گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌كانی بیابانه‌كانی سه‌ماوه‌ كۆتایی هات.

له‌و گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ی كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌ سنووری موسه‌ننا باشووری عێراق دۆزرایه‌وه‌ تا ئێستا رووفاتی 171 قوربانی هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌.

هه‌وڵ و كاره‌كانی تیمی هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال له‌و گۆڕه‌ به‌كۆمه‌ڵه‌ به‌رده‌وامه‌ كه‌ به‌م دواییانه‌ له‌ ناوچه‌یه‌كی بیابانی پارێزگای موسه‌ننا دۆزرایه‌وه‌.

تا ئێستاش رووفاتی 171 قوربانی له‌نێو ئه‌و گۆڕه‌ به‌ كۆمه‌ڵه‌یه‌ له‌ لایه‌ن تیمی هاوبه‌شی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكوومه‌تی فیدرال هه‌ڵگیراونه‌ته‌وه‌.

هه‌روه‌ها ته‌رمی رووفاته‌كان ره‌وانه‌ی فه‌رمانگه‌ی پزیشكی دادوه‌ریی به‌غدا كراون، تا پشكنینی DNA یان بۆ بكرێت بۆ ئه‌وه‌ی بناسرێنه‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.