سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ردانی میرى ئێزدییانى له قه‌زاى شێخان كرد‌و هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ به‌ڕێزیان و بۆ خوشك و برایانى ئێزدى و خزمه‌تكردنیان دووپات كرده‌وه.
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 3/8/2019 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ردانى به‌ڕێز حازم ته‌حسین به‌گ، میرى ئێزدییانى له شوێنى حه‌وانه‌وه‌ى له قه‌زاى شێخان كرد.
له دیدارێكدا به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دووباره پیرۆزبایى له به‌ڕێز میرى ئێزدییان كرد به‌بۆنه‌ى وه‌رگرتنى ئه‌ركى میرایه‌تى و هیواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، هه‌روه‌ها هه‌موو پشتگیرییه‌كى بۆ به‌ڕێزیان و بۆ خوشك و برایانى ئێزدى و خزمه‌تكردنیان دووپات كرده‌وه.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز حازم ته‌حسین به‌گ، میرى ئێزدییان سوپاس و پێزانینى بۆ سه‌ردانه‌كه و پشتگیرییه به‌رده‌وامه‌كانى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ ئێزدییان ده‌ربڕى و به‌دواداچوونى پێویستى و كێشه‌كانى ئێزدییانى له‌لایه‌ن به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه به‌رز نرخاند.
تاوتوێكردنى دۆخى گشتیى ئێزدییان و ناوچه‌ى شه‌نگال و ده‌وروبه‌رى و هه‌وڵه‌كان بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان و ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ى ئارامى و ژیان بۆ ئه‌و ناوچانه، به‌شێكى دیكه‌ى دیداره‌كه بوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.