ساڵانه به‌ر له ده‌ست پێكردنی خولی لالیگای ئیسپانی و به‌مه‌به‌ستی خۆئاماده‌كردن بۆ ركابه‌ریه‌كانی خوله‌كه یانه‌ی بارسلۆنه له جامی خوان گامبه‌ر میوانداری یانه‌یه‌ك ده‌كات ، كاتژمێر 9 ی ئه‌م شه‌و به‌كاتی هه‌ولێرو له‌سه‌ر یاریگای كامب ن‌و یانه‌ی بارسلۆنه میوانداری یانه‌ی ئارسنال ده‌كات.
بارسلۆنه بۆ ئه‌م وه‌رزه بۆندی له‌گه‌ل چه‌ند یاریزانێك واژوو كردوه‌و له‌سه‌رووی هه‌مویانه‌وه گریزامنی فه‌ره‌نسی بۆ كه له‌یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌دریده‌وه گواستیه‌وه ریزه‌كانی و له‌به‌رامبه‌ریشدا چه‌ند یاریزانێكی فرۆشتوه‌و دوایاریزانیش مالكۆم دی ئۆلیڤێرا بوو كه چووه ریزی یانه‌ی زینیتی رووسی. بارسلۆنه چه‌ند یاریه‌كی ئاماده‌كاری ئه‌نجام دا‌و له‌به‌رامبه‌ر چێلسی تووشی دۆراند بوو له یاریه‌كی تریش سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر یانه‌ی ڤیسێل كۆپی ژاپۆنی تۆمار كرد. له‌به‌رامبه‌ریشدا یانه‌ی ئارسنالیش چه‌ند یاریزانێكی هێناوه‌ته ریزه‌كانی خۆی و له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه نیكۆلا بیبی بوو كه له یانه‌ی رینی فه‌ره‌نسی كری و ئومێدێكی زۆری پێی هه‌یه شانبه‌شانی لاگازێتی و ئۆبامیانگ سییانه‌یه‌كی به‌هێز له‌هێلی هێرش بردن دروست بكه‌ن .
شایه‌نی باسه جامی خوان گامبه‌ر له سالی هه‌زارو نۆسه‌ت و شه‌شت و شه‌شه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت و یانه‌ی بارسلۆنه‌ش بۆ چل جار جامه‌كه‌ی به‌ده‌ست هێناوه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.