له‌سه‌ر یاریگای سیگنال ئهدۆنا پارك و له یاری جامی سوپه‌ری ئه‌لمانیا یانه‌ی بروسیا دۆرتمۆندی خاوه‌ن پله‌ی دووه‌می پارساڵی بۆندس لیگا میوانداری یانه‌ی بایرن میونشنی پاله‌وانی وه‌رزی رابردووی خوله‌كه‌و خاوه‌ن جامی یانه‌كانی ئه‌ڵمانیای كرد
وێرای هه‌ولی یاریزانانی هه‌ردوو یانه بۆ تۆمار كردنی گۆل به‌لام گێمی یه‌كه‌م هیچ لایه‌كیان نه‌یان توانی بگه‌نه سه‌ر گۆلی ئه‌وی تر،له‌سه‌ره‌تای ده‌ست پێكردنی گێمی دووه‌م و له خوله‌كی چل‌و هه‌شت باكۆ ئه‌لكاسێر گۆلی یه‌كه‌می بروسیا دۆرتمۆندی تۆمار كرد
له خوله‌كی 69 جادۆن سانشۆ به هه‌ولێكی تاكوكوسی زهردهوالهكانی كرده خاوه‌ن گۆلی دووه‌م و یاریش به‌م ئه‌نجامه كۆتایی هات و بروسیا دۆرتمۆند بۆ جاری شه‌شه‌م له مێژووی خۆی جامی سوپه‌ری ولاتی ئه‌لمانیای به‌رز كرده‌وه‌و به گروتینهوهش جه‌ست به ركابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێی خولی یانه‌كانی ئه‌لمانیا ده‌كات كه بریار وایه له شازده‌ی ئه‌م مانگه ده‌ست پێ بكات .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.