له درێژه‌ی ڕكابه‌ریه‌كانی پاڵه‌وانێتی دۆستانه‌ی جامی نێوده‌وڵه‌تی پاڵه‌وانان بۆ تۆپی پێ و له یاریگای میلینیۆم له كاردیفی پایته‌ختی هه‌رێمی وێڵز، هه‌ردوو یانه‌ی مانچسته‌ریونایتدی ئینگلیزی و ئه‌ی سیی میلانی ئیتاڵی به‌یه‌ك گه‌یشتن
له ئه‌نجامدا مانچسته‌ریونایتد به جیاوازی لێدانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه له خالی سزا سه‌ركه‌وتنی له یاریه‌كه به‌ده‌ستهێنا، له خوله‌كی چوارده‌دا، یاریزان ماركۆس ڕاشفۆرد گۆڵێكی بۆ مان یونایتد تۆماركرد، دوای ئه‌م گۆڵه‌ش یاریزانانی میلان هه‌وڵی یه‌كسان كردنه‌وه‌ی ئه‌نجامی یاریانداو دوای زنجیره‌یه‌ك هێرشی یه‌ك له‌دوای یه‌ك، خیسۆس سوسۆی ئیسپانی گۆڵی به‌رامبه‌ری ڕۆسۆنێری له خوله‌كی بیستوشه‌ش به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامه‌كه‌ی له گێمی یه‌كه‌م یه‌كسان كرده‌وه، له گێمی دووه‌م و له خوله‌كی شه‌ستدا، ڤیكتۆر لیندیلۆفی سویدی و به‌رگریكاری مان یونایتد گۆڵی دووه‌می میلانی به هه‌ڵه له گۆڵی تیپه‌كه‌ی خۆی تۆماركرد، پاشان یاریزان جێسی لینگارد گۆڵی دووه‌م و به‌رامبه‌ری مان یونایتدی له خوله‌كی حه‌فتاودوو به‌ده‌ستهێناو ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌كه‌ی گه‌یانده‌وه خاڵی سه‌ره‌تا، به ته‌واوبوونی كاتی یاسایی یاری به به‌رامبه‌ر بوونی هه‌ردوو تیپ به دوو گۆڵ بۆ هه‌ریه‌كه‌یان، په‌نابرایه به‌ر لێدانه‌كانی یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌و تیایدا مانچسته‌ریونایتد به پێنج گۆڵ به‌رامبه‌ر به چوار گۆڵ سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا، جێگای باسه ئه‌م پاڵه‌وانێتیه دۆستانه‌یه ساڵانه وه‌ك ئاماده‌كاری یانه‌كان بۆ ڕكابه‌ریه‌كانی وه‌رزی نوێ سازده‌كرێت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.