دوێنێ 3ى ئابى 2019، وه‌رزشى پێشبڕكێی ئۆتۆمبێل له یاریگاى ئۆشهرسلیبن له وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چوو و ئیساك توتوملو به ئاڵاى كوردستانه‌وه چووه سه‌ر ته‌خته‌ى پاڵه‌وانێتى و پله‌ى یه‌كه‌مى به‌ده‌ستهێنا و بۆ جارێكى دیكه ناوى تیمه‌كه‌ى "تیمى كوردستان بۆ پێشبڕكێى ئۆتۆمبێل"ی خسته نێو میژووى وه‌رزشى پێشبركێى ئۆتۆمبیل.
ئیساك به ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى راگه‌یاند: پێشبڕكێكه له وڵاتى ئه‌ڵمانیا به‌رێوه‌چوو و له یاریگاى ئۆشهرسلیبن و به به‌شدارى 20 ئۆتۆمبێل بوو و منیش به‌شداربووم به ناوى تیمه‌كه‌م وه‌ك ده‌زانن تیمه‌كه‌مان ناوى كوردستانه و خۆشبه‌ختانه توانیم پله‌ى یه‌كه‌م به‌ده‌ست بێنم.
ئیساك گوتى نازانم چۆن وه‌سفى ئه‌و خۆشیه بكه‌م، زۆر دڵخوش و سه‌ربه‌رزم به‌م سه‌ركه‌وتنه‌مان.
ئیساك توتوملو پێشبڕكێ كارێكى كورده و له‌دایك بووى شارى به‌رشلۆنه‌یه له وڵاتى ئیسپانیا، دایكى كه‌ته‌لۆنییه و خه‌ڵكى به‌رشلۆنه‌یه و باوكى كورده خه‌ڵكى كوردستانى توركیایه، تیمه‌كه‌یان ناوى كوردستانه، ئۆتۆمبێلی پێشبڕكێكانیان به ناوى كوردستان و لۆگۆى تیمه‌كه‌یان رازاندراوه‌ته‌وه، له مانگى حوزه‌یرانى رابردوو توانیان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنن و پله‌ى سێیه‌م به‌ده‌ست بێنن به‌ڵام ئه‌م جاره پله‌ى یه‌كه‌میان به‌ده‌ست هێنا و سه‌ركه‌وتنێكی دیكه‌یان بۆ تیمى كوردستان تۆماركرد.
ئیساك وه‌ك هه‌میشه به ئاڵاى كوردستانه‌وه چووه سه‌ر ته‌خته‌ى سه‌ركه‌وتن و جامى پله‌ى یه‌كه‌مى به‌رز كرده‌وه و ئاڵاى كوردستانى به‌سه‌ر شانى دابوو، ئه‌و به ماڵپه‌رى كوردستان تیڤى گوت زۆر دڵخوشم به‌م سه‌ركه‌وتنه‌مان و له دوارۆژدا هه‌وڵى سه‌ركه‌وتنى زیاتر ده‌ده‌م و زۆریش سه‌ربه‌رزم كه توانیم له‌نێو 20 شۆفێرى پێشبڕكێكه یه‌كه‌م بم.
ئیساك له كۆتایى قسه‌كانیدا پێمانى راگه‌یاند له ئایندهییهكى نزیك سه‌ردانى كوردستان ده‌كات و به‌ناوى خۆیی و ئه‌ندامانى تیمه‌كه‌ى سوپاسى كردین و ئێمه‌ش ده‌ست خۆش و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ خۆى و تیمه‌كه‌ى ده‌خوازین.
ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.