رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، لەماوەی مانگی ڕابردووی زایینی‌دا هەر سێ ڕۆژ حوکمی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران جێبەجێ کراوە.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانى مرۆڤ رایدهگهێنێت ، بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە مانگی ته‌موزی رابردوو دا لانیکەم 11 هاووڵاتیی کورد لە بەندیخانەکانی ئێران لە سێدارە دراون.
رێكخراوه‌كه ده‌شڵێت ، بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،10 هاووڵاتیی خەڵکی پارێزگای ئورمیە و هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان لە سێدارە دراون.
راشیدهگهیهنن ، هەموو ئەو کەسانە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست (قەتڵ) حوکمی سێدارەیان بەسەردا سەپاوە و دوو کەسیان ئافره‌ت بوون بوون.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.