به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى هه‌ولێر له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك بڵاویان كردوه‌ته‌وه كه ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 4 ى 8 ى 2019 ، شاندێک لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێرو دهۆک کە پێک هاتبوو لە هەریەک لە عەمیدی ماف دیدار عمر قادر بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر و عەمید دڵدار نوری عباس بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای دهۆک سەردانی پارێزگای به‌غداد یان کرد لەگەڵ هەریەک له لیوا هه‌یسه‌م غرباو بەرێوەبەری گشتی ڕەگەزنامەی عیراق و عه‌مید ئه‌حمه‌د بەرێوەبەری پاسپۆرتی گشتی پارێزگای به‌غداد کۆبوونەوە
راشیده‌گه‌یه‌نن سه‌ردانه‌كه به‌مه‌به‌ستى کردنەوەی هەریەک لە نووسینگەی پاسپۆرتی سۆران لە پارێزگای هەولێر و نووسینگەی پاسپۆرتی زاخۆ لە پارێزگای دهۆک بوو
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پاسپۆرتى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، خۆشبەختانە بریار وایە شاندێک لە بەرێوەبەرایەتی گشتی ڕەگەزنامەی به‌غداد سەردانی هەرێمی کوردستان بکات بەمەبەستی چۆنیەتی دانانی ئامێرەکان و پێداویستیەکانی بەرێوەبەرایەتی لە ماوەیەکی نزیک دا هەردوو نووسینگەی سۆران و زاخۆ دەکرێتەوە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.