Erbil 38°C شەممە 28 شوبات 19:48

عەقید سەران: ژمارەیەکی زۆر پاسەوانمان لە بەرپرسان وەرگرتووەتەوە

سەرجەمیان خراونەتەوە سەر میلاكی پۆلیس
کوردستان TV
#7
100%

بەڕێوەبەری پۆلیسی پاسەوانیی هەولێر رایدەگەیەنێت، هەر بەرپرسێك رێنمایی پێدانی پاسەوان نەیگرێتەوە، پاسەوانەكانی دەخرێنەوە سەر میلاكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیس و دەشڵێ: "ژمارەیەكی زۆر پاسەوانمان لە بەرپرسان وەرگرتووەتەوە".

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی عەقید سەران لەتیف نەجم، بەڕێوەبەری پۆلیسی پاسەوانیی هەولێر، هاتووه‌، پێدانی پاسەوان بە بەرپرسان، بە پێی رێنمایی وەزارەتی ناوخۆیە و ئەوەش بە گوێرەی پلەبەندییە، كە لە رێنماییەكەدا بە وردی ڕوون كراوەتەوە.

بە وتەی سەران لەتیف، ئەوان وەك پۆلیسی پاسەوانی، ژمارەیەكی زۆر پاسەوانیان لە بەرپرسان وەرگرتووەتەوە، كە وادەی پێدانی پاسەوان پێیان، كۆتایی هاتبوو و سەرجەمیشیان خراونەتەوە سەر میلاكی پۆلیسی هەولێر.

بەڕێوەبەری پۆلیسی پاسەوانیی هەولێر دەشڵێ، هەر بەرپرسێك رێنمایی پێدانی پاسەوان نەیگرێتەوە، پاسەوانەكانی لێ وەردەگیرێتەوە و بەسەر ئەو فەرمانگانەدا دابەش دەكرێن كە پێویستیان بە پاسەوانە.

عەقید سەران داواشی كرد، سەرجەم بەرپرسان پابەندی رێنماییەكانی وەزارەتی ناوخۆ بن و ئەوانەی كە پێویستیان بە پاسەوان نییە یاخود پاسەوانی زیادیان هەیە، بیانگەڕێننەوە بۆ سەر میلاكی پۆلیسی هەولێر، تا ئەو دەزگا و دامەزراوە حكوومیانەی گرفتی كەمیی میلاكیان هەیە، پاسەوانیان بۆ دابین بكرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.