Erbil 38°C چوارشەممە 18 شوبات 15:24

گروپێکی حەشدی شه‌عبی داوای دەرکردنی باڵیۆزی ئەمەریکا دەکات

باڵیۆزى ئەمەریکاش دەڵێت ئێمه‌ لەسەر داواى حکومەت لە عێراقین
کوردستان TV
100%


سه‌ركرده‌یەکی جوڵانه‌وه‌ی بابلیۆن كه‌ به‌ناوی زافر لویس كه‌ گروپێكی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبیی عیراقه‌، داوا ده‌دات باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌ به‌غدا ده‌ربكرێت و باڵیۆزى ئەمەریکا دەڵێت: هێزەکانى ئەمەریکا لەسەر داواى حکومەت و وەک بەشێک لە هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش لە عێراقدان.

زافر لویس، یەکێک لە فەرماندەکانی گروپی بابلیۆنی سەر بە حەشدی شەعبی رایگەیاند: هەڵمەتێکی کۆکردنەوەی ئیمزایان دەستپێکردووە بۆ دەرکردنی ماتیۆ تویلەر باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق و کشاندنەوەی باڵیۆزی عێراق لە واشنتۆن.

لویس ده‌ڵێت: هه‌ڵوێسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ دێت كه‌ ئه‌مریكا ریان كلدانی، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌كه‌یانی خستوه‌ته‌ لیستی تیرۆره‌وه‌.

له‌ به‌رامه‌ردا باڵیۆزى نوێى ئەمەریکا ئەرکى خۆى لە باڵیۆزخانەى وڵاتەکەى لە بەغدا ئاشکرا دەکات و دەڵێت: هێزەکانى ئەمەریکا لەسەر داواى حکومەت و وەک بەشێک لە هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش لە عێراقدان.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ماتیۆ تویلەر باڵیۆزى نویى ئەمەریکا لە عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک رۆژنامەنوس و میدیاکارى عێراقى ئاماژەى بەوەکرد کە بەغدا داواى لە واشنتۆن کردوە بۆ مانەوەى هێزەکانیان لە عێراق لەچوارچێوەى هاوپەیمانێتى نێودەوڵەتى دژى داعش.

لەو دیدارەدا، ماتیۆ باسى لەوە کردوە کە پێنج ئەولەویەت و کارى لەپێشینەى هەیە لە عێراق لەوانە بەگەڕخستنى هەوڵەکانى و کارکردنى لایەنەکان بۆ رێگرى لە دووبارە دەرکەوتنەوەى رێکخراوى داعش، هاوکاریکردنى عێراق لە بەهێزکردنى دامەزراوەکان و پاراستنى سەروەرى وڵاتەکە و بەدیهێنانى سەقامگیرى ئابوورى و ئەمنى و گەشەپێدانى پەیوەندییەکانى واشنتۆن و بەغدا لە بوارە جیاوازەکاندا.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.