لهراگهیاندراوێكدا پێگهى پهرلهمانى كوردستان بڵاوی كردهوه كه لیژنەی یاسایی پهرلهمانى كوردستان تاووتوێی ئەو پڕۆژەیاسایانە دهكات کە ئاراستەیان کرابوو
راشیدهگهیهنن ، بەمەبەستی تاووتوێکردنی ئەو پرۆژەیاسایانەی ئاراستەی لیژنەکەیان کرابوو، لێژنەی كاروبارى یاسایی له پەرلەمانی کوردستان کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوهکەدا کە لە هۆڵی لیژنە بەڕێوەچوو سەرجەم ئەو پڕۆژەیاسایانە تاووتوێکران کە ئاراستەی لیژنەکە کرابوون کە سەرجەمیان 28 پڕۆژەیاسا بوون و پاش تاووتوێکردنی پڕۆژەکان بڕیاردرا 14 پڕۆژەیاسا لە دوای دەستپێکردنی وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی کوردستان خوێندنەوەی یەکەمەیان بۆ بکرێت
پێگهى پهرلهمانى كوردستان دهشڵێت ، لهكۆوبونهوهكهدا بریاردرا ئەو پڕۆژانەی کە بارگرانیی دارایییان لەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە کە 14 پڕۆژەیاسا بوون رەوانەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکرێت بۆ وەرگرتنی راو تێبنییەکانی حکومەتی هەرێم لهبارهیانهوه، لەوانە رێکخستنەوەی خانەنشینی لەهەرێمی کوردستان و چەسپاندنی شایستە داراییەکانی مووچەخۆران و گەڕاندنەوەی پاشەکەوتی مووچە و بەگەڕخستنەوەی کارگە لەکارکەوتووەکان و پێدانی دەرماڵەی خوێندن بەقوتابیان و چەند پڕۆژەیەکی تر
دهشڵێت ، هاوکات بڕیاریاندا لە رێگەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان ئاراستەی حکومەتی هەریمی کوردستان بکرێت بۆ دەربڕینی راو پێشنیازی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارهیانهوه
دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.