به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران له رشاگه‌ێندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ ماڵپه‌ڕی كوردستان تیڤی نێردراوه ڕایگه‌یاند: ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 5 ته‌ن و 580 كیلۆگرام قاپی سه‌فه‌ری ساده به‌هۆی ده‌رنه‌چوونی له پشكنینی تاقیگه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ووڵاتی ئێران.
له ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه: ڕۆژی دوو شه‌ممه ڕێكه‌وتی 5/8/2019 هه‌ڵساین به گه‌ڕانه‌وه‌ی قاپی سه‌فه‌ری ساده به بڕی ( 5 ) ته‌ن و 580 كیلۆگرام ٬ كه له لایه‌ن كۆمپانیای نیوستاندار پشكنینی تاقیگه‌ی بۆی ئه‌نجام درا به‌ڵام له پشكنینی فیزیایی و كیمیایی تاقیگه ده‌رنه‌چوو، چونكه به‌پێی كۆنتڕۆڵی جۆری عێراقی ناگونجێ بۆ به‌كارهێنان، بۆیه له لایه‌ن لێژنه‌ی هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌رانه‌وه گه‌ڕێندرایه‌وه بۆ ووڵاتی ئێران.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.