به‌رێوه‌به‌رایه‌تى په‌روه‌رده‌ى خه‌بات له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆیان له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یس بووك ئاگادارییه‌كى بڵاوكرده‌وه كه‌تێیدا هاتووه ، بۆ ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هه‌ڵگری ئه‌و پسپۆرییانه‌ی خواره‌وه‌ن و له سنووری په‌روه‌رده‌كه‌مان خواستی دانانیان به وانه‌بێژ هه‌یه، ئاگادارتان ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌مڕۆ دووشه‌ممه‌وه 5/8/2019، ده‌توانن فۆرمی وانه‌بێژی له قوتابخانه‌كان وه‌رگرن.
په‌روه‌رده‌ى خه‌بات ده‌شڵێت دوای پڕكردنه‌وه‌ی فۆرمه‌كان، ڕاده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كان ده‌كرێته‌وه و له‌ڕێگه‌ی ئه‌وانه‌وه فۆرمه‌كان ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه دیوانی په‌روه‌رده‌ی خه‌بات.
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.