Erbil 38°C ھەینی 18 ئەیلوول 00:02

میسر: ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ ناوه‌ڕاستى شارى قاهیره‌ 49 که‌سى کرده‌ قوربانى

له‌ ئێستادا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌
میسر: ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ڕاستى شارى قاهیره‌ 49 كه‌سى كرده‌ قوربانى
کوردستان TV
100%

به‌پێى هه‌واڵێكى رۆیته‌رز، سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 5ى ئابى 2019، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى رایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامى به‌ركه‌وتنێكى ئوتۆمبێل له‌ قاهیره‌ى پایته‌ختى میسر 19 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و 30 كه‌سى دیكه‌ش برینداربوونه‌. 

هاوكات خالد مجاهد گوته‌بێژى فه‌رمى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى میسر له‌ هه‌ژمارى تایبه‌تى خۆى له‌ فه‌یس بووك رایگه‌یاند: "له‌كۆى برینداران 3 بۆ 4 كه‌س به‌هۆى سه‌ختى بریندابوونیان له‌ ژێر چاودێریدان له‌ نه‌خۆشخانه‌ى ناسر و ئه‌وانى تر برینه‌كانیان مه‌ترسیدار نییه‌ و هه‌ندێكیان به‌هۆى شكاندنى ده‌ست و قاچ و هه‌ندیكی دیكه‌شیان به‌هۆى سوتاوى نیردراون بۆ نه‌خۆشخانه‌ بۆ تیماركردن".

وه‌زاره‌تى ناوخۆى وڵاتى میسریش لێدوانێكى فه‌رمى له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ راگه‌یاند و وتی به‌هۆى خێرایى لێخوڕینى ئوتۆمبێلێك دژ به‌ هاتوچۆ له‌سه‌ر شه‌قامى كۆرنیش نزیك په‌یمانگاى شێرپه‌نجه‌ى نه‌ته‌وه‌یى له‌ پێكدادانى سێ ئوتۆمبێلى دیكه‌ ده‌ست به‌جێ ته‌قایه‌وه‌ و هه‌روه‌ها له‌ لێدوانه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌ى به‌وه‌ نه‌داوه‌ كه‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ هێرشێك بووبێت و له‌ ئێستاشدا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ به‌رده‌وامه‌.


ئاماده‌كردن و وه‌رگێڕان/ سیروان عه‌زیز 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.