Erbil 38°C ھەینی 18 ئەیلوول 00:03

کوڕه‌که‌ی مایکڵ شوماخه‌ر یه‌که‌م نازناوی فۆرمولا 2ی به‌ده‌ستهێنا

له‌ هه‌نگاریا به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان TV
100%


میك شوماخه‌ری ته‌مه‌ن 20 ساڵ كه‌ كوڕی ئه‌فسانه‌ی پێشبڕكێی ئۆتۆمبێله‌كان، مایكڵ شوماخه‌ره‌، له‌ پێشبڕكێی دووه‌می به‌شی هه‌شته‌می پێشبڕكێی ئه‌م وه‌رزه‌ی قۆرمولا 2 كه‌ له‌ هه‌نگاریا به‌ڕێوه‌چوو، بۆ یه‌كه‌مین جار پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.

میك شوماخه‌ری ئه‌ڵمانی له‌ تیمی PREMA، له‌ بوداپێستی پایته‌ختی هه‌نگاریا له‌ پێشبڕكێیه‌كی 28 خولیدا به‌ نمره‌ی 43:59.841 پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێنا.

كوڕه‌كه‌ی شوماخه‌ر وه‌رزی رابردوو له‌ پاڵه‌وانێتیی ئه‌ورووپادا نازناوی فۆرمولا 3ی به‌ده‌ستهێنا و له‌م وه‌رزه‌شدا یه‌كه‌می نازناوی فۆرمولا 2ی برده‌وه‌.

مایكڵ شوماخه‌ر كه‌ خاوه‌نی 7 نازناوی جیهانیی فۆرمولا 1ه‌، ساڵی 2013 له‌ رووداوێكی خلیسكێنه‌ی سه‌ر به‌فردا له‌مردن رزگاری بوو.

به‌شێكی زۆری جه‌سته‌ی شوماخه‌ری 50 ساڵان دووچاری ئیفلیجی بووه‌ و له‌ مانگی ئه‌یلوولی 2014ه‌وه‌ راهێنانه‌كانی له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌ سویسرا درێژه‌پێده‌درێت.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.