هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى له‌كه‌ركوك رایگه‌یاند، به‌بڕیاری وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق پۆستى به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى فریاكه‌وتنى كه‌ركوك درایه‌وه ده‌ست كورد
له‌دوای رووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 عه‌قید دانیال جه‌بار بهبریارێكى سیاسی به‌غدا له‌پۆستى به‌رێوه‌به‌ری پۆلیسى فریاكه‌وتنى كه‌ركوك لادرا
هه‌ڵۆ جه‌باری په‌یامنێری كوردستان تیڤى وتیشى له‌ئێستادا به‌بریاری وه‌زاره‌تى ناوخۆی عێراق ناوبراو گه‌ڕایه‌وه سه‌ر پۆستى پێشووی و له‌ئه‌مرۆ دووشه‌ممه 5 ى 8 ى 2019 عه‌قید دانیال جه‌بار له‌پۆسته‌كه‌یدا ده‌ست به‌كار بوویه‌وه
له‌دوای رووداوه‌كانى 16 ى ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017 كه‌كه‌ركوك و ناوچه‌كه له‌لایه‌ن سوپاى عێراق و هێزه‌كانى حه‌شدی شه‌عبیه‌وه دووچاری داگیر كردن بوویه‌وه ، وێڕای ئاواره بوونى نزیك به 200 هه‌زار خێزانى كورد له‌شاره‌كه زیاتر 45 پۆستى به‌رێوه‌به‌ریش له‌كورد به‌بریاری سیاسی ستێندرایه‌وه و خه‌ڵكى عه‌ره‌ب و توركمان له‌شوێنیان دانران
دارشتنهوهى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.