ئاگر له كه‌مپێكی ئاواره‌كانی شنگال كه‌وته‌وه و به‌هۆیه‌وه 20 خێوه‌ت سووتان.
سه‌بری محه‌مه‌د جێگری به‌ڕیوه‌به‌ری كه‌مپی چه‌مشكۆ له زاخۆ به كوردستان تیڤی راگه‌یاند، رووداوه‌كه نیزیك كاتژمێر 6:30ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ روویداوه و تیایدا 20 خێوه‌تی ئاواره‌كان سووتاون.
وتیشی، رووداوه‌كه هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه و ته‌نیا زیانی ماددی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری كه‌مپی چه‌مشكۆ هه‌روه‌ها وتیشی، رووداوه‌كه به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه و ئه‌وه چه‌ندین جاره رووده‌دات و ته‌نیا له ماوه‌ی ئه‌مساڵدا سێ جار رووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه له كه‌مپه‌كه روویداوه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: به‌هۆی دووری تیمه‌كانی به‌رگری شارستانی زاخۆ له كه‌مپه‌كه، نه‌توانراوه ئاگره‌كه زووتر كۆنتڕۆڵ بكرێت و پێویسته له كه‌مپه‌كه تیمه‌كانی كۆنتڕۆڵكردنی ئاگر جێگیر بكرێن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.