سكینه مشێخس، نووسه‌رو رۆژنامه‌نووسی سعوودی له لێدوانێكی تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی مه‌كان-ی ئیسرائیلی رایگه‌یاند: هیچ ناكۆكییه‌ك له‌نێوان ئیسرائیل و سعوودیه نییه.
هه‌روه‌ها گوتی: هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسیمان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا نییه‌و تا ئێستاش ئیسرائیل یه‌ك فیشه‌كی به ئێمه‌وه نه‌ناوه.
هه‌روه‌ها ئه‌و نووسه‌ره سعوودیه ده‌ڵێت: هه‌ڵوێستێكی روون له نێوان ئیسرائیل و وڵاتانی كه‌نداو سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه‌كانی ئێران هه‌یه، چونكه ئێران نوێنه‌رایه‌تی حزبوڵڵا و حوسییه‌كان ده‌كات و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بوونه‌ت ههرهِشه بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به سه‌ردانی رۆژنامه‌نووسه سعوودییه‌كان بۆ ئیسرائیل مشێخس ده‌ڵێت: ئه‌و هاوڕێیانه‌ی سه‌ردانی ئیسرائیلیان كرد، كه‌ڵكیان وه‌رگرت له‌وه‌ی ئیسرائیلیان له‌ناوه‌وه بینی و منیش ئاماده‌م له داهاتوودا سه‌ردانی ئیسرائیل بكه‌م.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
سه‌رچاوه / سۆمه‌رییه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.