ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د ، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو سه‌ربه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: ئه‌م سێ به‌نداوه‌ی كه بڕیاره له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و هه‌رێمی كوردستان دروست بكرێن، توانای گلدانه‌وه و عه‌مباركردنی یه‌ك ملیار مه‌تر سێجا ئاویان هه‌یه و له پڕۆژه‌كه‌دا ١٢٠ مێگاوات كاره‌با به‌رهه‌م ده‌هێندرێت، ئه‌مه‌یش سوود به سنووری قه‌زای مێرگه‌سۆر، پارێزگای هه‌ولێر و هه‌رێمی كوردستان ده‌گه‌یه‌نێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو سه‌ربه وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه پێنج رۆژ له‌مه‌وبه‌ر شاندی حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق كۆبوونه‌وه‌مان ئه‌نجامداوه له‌باره‌ی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌ی دروستكردنی به‌نداوه‌كان، به‌ڵام تا ئێستا حكوومه‌تی عێراق له رووی ئه‌منییه‌وه ره‌زامه‌ندی ده‌رنه‌بڕیوه، دوای ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی حكوومه‌تی عێراق له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان، دیراسه‌ی چۆنییه‌تی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كان ده‌كه‌ین.
ئه‌كره‌م ئه‌حمه‌د ژماره‌ی به‌نداوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا ده‌كات و ده‌ڵێت :هه‌رێمی كوردستان ١٥ به‌نداوی هه‌یه، سێ له‌و به‌نداوانه له لایه‌ن حكوومه‌تی پێشووی عێراق دروستكراون، ١٢ به‌نداوی دیكه‌ش دوای راپه‌ڕین له لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر رووباره هه‌میشه‌یی و وه‌رزییه‌كان دروستكراون، كۆی گشتی به‌نداوه‌كان له توانایاندایه زیاتر له ١٠ ملیار مه‌تر سێجا ئه‌مبار بكه‌ن. له به‌نداوه‌كانی دوكان و ده‌ربه‌ندیخان حكوومه‌ت سوودی وه‌رگرتووه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با و له ئاینده‌دا ئه‌و سێ به‌نداوه‌ی توركیا و هه‌رێمی كوردستان رێككه‌وتنیان كردووه هاوشێوه‌ی به‌نداوه‌كانی دیكه له رووی به‌رهه‌مێهێنانی كاره‌باوه سوودیان لێوه‌رده‌گیرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.