سه‌رۆكی باندێكی گه‌وره‌ی تاوانكاری كه به گه‌وره‌ترین باندی تاوانكاری له عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت ده‌ستگیركرا.
لە راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی ئەمنی حەشدی شەعبیدا هاتووە، سەرۆکی گەورەترین باندی تاوانکاری لە عێراق و 25 ئەندامی باندەکەی، کە سەربە حەشدی شەعبی بوون دەستگیرکراون.
هه‌ر له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، سه‌رۆك بانده‌كه بەناوی حاجی حەمزە شەمەری و 25 ئه‌ندامی دیكه‌ی بانده‌كه‌ی كه سه‌ر به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بوونه ده‌ستگیر كراون.
شەمەری سەرۆکی گەورەترین گروپی مافیایی بوو، کە کارییان کوشتن، هەڵکوتانەسەر ماڵ و دووکانی هاووڵاتیان، بازرگانی ماددە هۆشبەرەکان، کڕین و فرۆشتن بە ئافرەتان و خاوەنی چەندین قومارخانه و شوێنی لەشفرۆشی بووە.
شه‌مه‌ری چه‌ندین جار پاڵپشتیی حه‌شدی شه‌عبی كردووه و له‌لایه‌ن ئه‌و هێزانه‌وه سوپاسنامه‌ی ئاراسته كراوه.

کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.