وه‌زاره‌تی دارایی خه‌ریكی دیراسه‌تێكه بۆ ئه‌وه‌ی مووچه‌ی خانه‌نشینان زیاد بكرێت كه‌مترین مووچه‌یان 400 هه‌زار دینار بێت.
حازم ئیسماعیل، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی خانه‌نشینی هه‌رێمی كوردستان به باس-ی راگه‌یاند ، ئێستا وه‌زاره‌تی دارایی خه‌ریكی دیراسه‌تێكه بۆ زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینان و گوتی: له‌سه‌ر داوای حكوومه‌ت وه‌زاره‌تی دارایی خه‌ریكی دیراسه‌تێكن بۆ ئه‌وه‌ی بزاندرێت ئه‌گه‌ر مووچه‌ی خانه‌نشینان بكرێته 400 هه‌زار دینار پێویستمان به چه‌ند ملیار دیناره.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كابینه‌ی تازه‌ی حكوومه‌ت جه‌خت له‌سه‌ر باشكردنی گوزه‌رانی خانه‌نشینان ده‌كاته‌وه‌و گوتیشی: سه‌رۆكی حكوومه‌ت زۆر جددیه له‌سه‌ر باشكردنی گوزه‌ران و مووچه‌ی خانه‌نشینان ، هه‌وڵێكی باشی حكوومه‌ت ده‌ستی پێكردووه مووچه‌ی ئه‌و خانه‌نشینانه زیاد بكرێت كه مووچه‌یان كه‌مه،له په‌رله‌مانیش جوله‌یه‌ك ده‌ستی پێكردووه چاوه‌ڕوانی ئه‌نجامه‌كانین.
هه‌روه‌ها روونی كرده‌وه له ساڵی 2014وه له به‌غدا كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی 400 هه‌زار دیناره‌و گوتی: ئێستا له رێگه‌ی په‌رله‌مانی عێراقی پڕۆژه‌یه‌ك هه‌یه مووچه‌ی خانه‌نشینی بكرێته 800 هه‌زار دینار.
به‌پێی زانیاری وه‌زاره‌تی دارایی، له كوردستاندا 244 هه‌زار كه‌س مووچه‌ی خانه‌نشینی سه‌ربازی و شارستانی وه‌رده‌گرن.
حازم ئیسماعیل دووپاتی كرده‌وه هه‌وڵی وه‌زاره‌تی دارایی ئه‌وه‌یه خه‌مڵاندنی خۆی بكات بۆ ئه‌وه‌ی بزانێت پێویستی به چه‌ند پاره ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی یاسای ژماره 9ی ساڵی 2014ی خانه‌نشینی عێراق له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت، گوتیشی: ئه‌و یاسایه له هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێ بكرێت باشترین شت ده‌بێت، ئومێدمان هه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵیش ئه‌وه نه‌كرێت ئه‌وه له‌سه‌ره‌تای ساڵی 2020 جێبه‌جێ بكرێت.
به‌پێی خه‌مڵاندنی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی خانه‌نشین، بۆ ئه‌وه‌ی یاسای خانه‌نشینی یه‌كگرتووی عێراق له كوردستان جێبه‌جێ بكرێت پێویستیان به 40 بۆ 50 ملیار دینار ده‌بێت، ده‌شڵێت: ده‌بێت له په‌رله‌مانی كوردستان جێبه‌جێكردنی یاسای خانه‌نشینی عێراق په‌سند بكات پاش ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كرێت ئه‌ویش به رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ حكوومه‌ت.
حازم، جه‌ختی كرده‌وه ئێستا 8 بۆ 9 یاسای خانه‌نشینی له كوردستان جێبه‌جێ ده‌كرێت، بۆیه به پێویستی ده‌زانێت یاسایه‌كی یه‌كگرتوو هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی دۆخی مووچه‌ی خانه‌نشینان باشتر بێت، ده‌كرێت فه‌رمانبه‌ری شارستانی یه‌ك یاسای هه‌بێت، پێشمه‌رگه‌ش و ناوخۆش یاسای خۆیان هه‌بێت.
هه‌روه‌ها جه‌لال محه‌مه‌د ،بڕیارده‌ری لیژنه‌ی یاسایی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگه‌یاند: له پڕۆژه یاسای چاكسازی كه بڕیاره حكوومه‌ت ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستانی بكاته‌وه، باسی زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانیش تیایدا ده‌بێت، وه‌كو لیژنه‌كه و په‌رله‌مانتاران داكۆكی ده‌كه‌ین كه‌مترین مووچه‌ی خانه‌نشینی له‌ڕێگه‌ی 400 ھه‌زار دینار جێگیر بكرێ.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.