Erbil 38°C ھەینی 18 ئەیلوول 02:16

به‌ندکراوێک هه‌وڵیدا له‌سه‌ر شێوه‌ی کچه‌که‌ی له‌ گرتووخانه‌ ڕابکات

پلانی ئه‌وه‌ بووه‌ له‌به‌ندیخانه‌ رابكات و كچه‌كه‌ی له‌وێ جێبهێڵێ
کوردستان TV
100%

له‌هه‌وڵێكی سه‌رنج راكێش و ناوه‌زه‌دا بۆ راكردن له‌ گرتووخانه‌، به‌ندكراوێكی به‌رازیلی جلی كچه‌كه‌ی له‌به‌ر ده‌كات و قژێكی ده‌ستكرد ده‌خاته‌ سه‌ری و ماسكێك له‌سه‌ر شێوه‌ی ده‌م چاوی كچه‌كه‌ی دروست ده‌كات و ده‌یخاته‌ سه‌رده‌موچاوی خۆی، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی به‌ندیخانه‌كه‌، هه‌وڵه‌كه‌ پووچه‌ڵ ده‌كه‌نه‌وه‌.

به‌ندكراوه‌كه‌ ناوی كلاوفینیۆ داسێلڤایه‌ و بارزگانی مادده‌ هۆشه‌به‌ركان بووه‌، له‌كاتی كۆتایی هاتنی واده‌ی سه‌ردانیكه‌رانی به‌ندكراوه‌كان، ویستویه‌تی له‌ده‌رگای سه‌ره‌كی به‌ندیخانه‌كه‌ بچێته‌ ده‌ره‌وه‌.

به‌رپرسانی به‌ندیخانه‌كه‌ له‌مباره‌یه‌وه‌ ده‌ڵێن: پلانی كلاودیۆ ئه‌وه‌ بووه‌ كه‌ خۆی له‌ به‌ندیخانه‌ رابكات و كچه‌كه‌ی له‌وێ جێبهێڵێ.

وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار

سه‌رچاوه‌ / سكای نیوز

شێوازی ژیان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.