ئه‌مرۆ سێشەممە 6 ى 8 ى 2019 ئالان حەمەسەعید وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەردانێكیدا بەرێوەبەرایەتی گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێری به‌سه‌ركرده‌وه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر بڵاوی كرده‌وه ، سه‌ردانه‌كه‌ى ئه‌مرۆی وه‌زیری په‌روه‌رده بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌مان به‌مه‌به‌ستى چۆنیەتی بەرێوەچوونی ئیشوكارەكانی ناو بەرێوەبەرایەتهكه بووه و لەنزیكەوەش چەند بەشێكی بەسەركردەوەو جەختیشی كردەوە لەسەر چۆنیەتی راییكردنی مامەڵەی هاوڵاتییان بەشێوەیەكی رێك و پێك و دوانەخستنی.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى گشتى په‌روه‌رده‌ى هه‌ولێر ده‌شڵێت ، له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا وەزیری پەروەردە هیوای سەركەوتنی بۆ بەرێوەبەرو تەواوی كارمەندانی پەروەردەی گشتی هەولێر خواست و باسیشی لەوەكرد كە مامەڵەی هاوڵاتییان و خەمی هاوڵاتییان ئەركی سەرشانی هەموومانەو پێویستە بە رێكوپێكی مامەڵەكانیان جێبەجێ بكرێت.
بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر لەسنووری پارێزگای هەولێر 11 پەروەردە لەخۆی دەگرێت و مامەڵەی تەواوی ئەو پەروەردانە لەرێگەی پەروەردەی گشتی هەولێرەوە راییدەكرێت.


کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.