Erbil 38°C شەممە 29 ئاب 23:01

روونکردنه‌وه‌یه‌ک له‌ نوسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی کوردستانه‌وه‌

بۆ هاوڵاتیان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان
کوردستان TV
100%

له‌روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌وێنه‌یه‌ك بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی نێردراوه‌ ، نووسینگه‌ى وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ئاگاداری هاوڵاتیان و ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كان ده‌كات كه‌ که‌سانی نابه‌رپرس، به‌ناو و وێنه‌ی به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان، په‌یج و ئه‌کاونتی ساخته‌یان له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان دروست کردووه‌.

راشیده‌گه‌یه‌نن ، به‌ هه‌موو لایه‌کی راده‌گه‌یه‌نین، به‌ڕێز وه‌زیری ناوخۆ، هیچ په‌یج و ئه‌کاونتێکی له‌ تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان نییه‌.

نووسینگه‌ى وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ده‌شڵێت ئه‌گه‌ر هه‌ر بڕیار و بابه‌تێکی فه‌رمیش هه‌بێت، که‌ پێویست بکات رابگه‌یه‌ندرێت، راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی ناوخۆ لایه‌نی به‌رپرسه‌ له‌ گه‌یاندنی ئه‌و زانیاری و بڕیارانه‌ به‌ ده‌زگاکانی راگه‌یاندن و رای گشتی، بۆیه‌ هیوادارین هاوڵاتیان و ده‌زگا راگه‌یاندراوه‌کان، پشت به‌ ئه‌کاونت و په‌یجه‌کان نه‌به‌ستن له‌ گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ و زانیارییه‌کانی په‌یوه‌ست به‌ به‌ڕێز جه‌نابی وه‌زیر و وه‌زاره‌تی ناوخۆ.

له‌كۆتادا رایده‌گه‌یه‌نن ، داواکارین  ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و پێگه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ ساختانه‌یان دروست کردووه‌ و واز له‌و کارانه‌بێنن، بە پێچەوانەوە رێککاری یاسایی لە دژیان دەگیرێتەبەر.

نوسینگه‌ی وه‌زیری ناوخۆی
حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.