به‌پێی راپۆرتێكی پشكنه‌ری گشتی له وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا كه له‌لایه‌ن ئاژانسی فرانس پرێس بڵاوكراوه‌ته‌وه تیایدا هاتووه: سه‌ره‌ڕای له‌ده‌ستدانی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی، رێكخراوی داعش دوای كشانه‌وه‌ی به‌شێك له هێزه‌كانی ئه‌مریكا ،ده‌یه‌وێ سه‌ر له‌نویێ له سوریا سه‌رهه‌ڵبداته‌وه‌و هه‌وڵی كۆكردنه‌وه‌ی تواناكانی خۆیشی له عێراق ده‌دات.
هه‌ر له راپۆرته‌كه‌شدا هاتووه: كه‌رێكخراوه‌كه توانیویه‌تی یه‌كبگرێته‌وه‌و پاڵپشتی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانیش له هه‌ردوو وڵات‌دا بكات.
هه‌روه‌ها راپۆرته‌كه هۆكاری سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی داعش له هه‌ردوو وڵات بۆ ئه‌وه ده‌گێرێته‌وه كه‌هێزه خۆجێیه‌كان توانای ئه‌وه‌یان نییه به‌شێوه‌یه‌كی درێژخایه‌ن و له‌یه‌ك كاتدا درێژه به ئۆپه‌راسیۆنه‌كان بده‌ن و پارێزگاری له‌و شوێنانه‌ش بكه‌ن كه كۆنترۆڵیان كردۆته‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.